دۆغان:دەوڵەتی تورکیا بە هێزێکی زۆری پڕ چەکەوە چاوەڕوانی فەرمانن

0

11156418_808251592586340_6524712296584326122_nنوچەنێت

دۆغان ڕایدەگەیەنێت دەوڵەتی تورکیا چەک و هێزێکی گەورەی هێناوەتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورە ئامادە کردووە.
..
بەرپرسی چاپەمەنی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستانە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە تورکیا بە چەك و هێزێکی زۆرەوە لەسەر سنووری باشووری کوردستان کۆبوونەتەوە و بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەورە خۆیان ئامادە کردووە.

بەختیار دۆغان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە تۆڵەی شەهیدێکدا 12 جەندرمەی سوپای تورکیایان کوشتووە.

دۆغان باسی ئەوە دەکات کە تورکیا لە ناوچەکانی حەفتانێن و پاراستنی مەدیا لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان بە هێزیكی زۆری پڕ چەکی قورسەوە و بە چاوەڕوانی فەرمانی ئەنجفامدانی ئۆپەراسیۆنەوە وە ئامادەن.
دۆغان ئەوەشی دووپاتکردەوە کە بەهۆی بەرگری گەریلاکانی هەپەگەوە ڕێگە نەدراوە هێزەکەی دەوڵەتی تورکیا یەك مەتر لە ناوچەی حەفتانێن بێنە پێشەوە.

سەرەڕای هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەختیار دۆغان ئەوەش دووپاتدەکاتەوە کە تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورکیا بە هاوەن ناوچەکانی حەفتانێن و پاراستنی مەدیا بۆردوومان دەکەن.
وتیشی‌: “دوو رۆژه‌ به‌رده‌وام فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ سه‌ختی بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن و تۆبخانه‌كانیشیان به‌ هاوه‌ن ناوچه‌كه‌ تۆباران ده‌كه‌ن”.

بەختیار دۆغان سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێشڕه‌وییه‌كانی‌ گه‌ریلاكانیان له‌ ناوچه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ‌و ده‌ڤه‌ری شه‌هید كه‌نداڵ به‌رده‌وامن .

 

ئەم وتانەی بەختیار دۆغان لە کاتێکدایە کە ئەمشەو جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەیان بۆوردوومان کرد و تا ئێستاش زەرەر و زیانەکانی بۆردوومانەکان نەزانراون.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com