سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە بی بی سی فارسی راگەیەناندووە کە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەکرێتەوە.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە فیلیپ هێمۆند وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکە سەردانی تاران بکات.لەم سەرددانە هەیئەتێکی پایەبەرز لە بەرپرسانی ئابووری بەشدار دەبن.
لە دوای تێپەربوونی ١٠ ساڵ،ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرێکی دەرەوەی بەریتانیایە بۆ ئێران.
چوار ساڵ لەمەوبەر و دوای ئەوەی کە ژمارەیەک لە بەسیجیەکانی ئێران لە هیرشێکدا پەلاماری باڵویزخانەی بەریتانیایان دا،ئاستی پێوەندیە دیپلۆماسیەکانی دوو وڵات دابەزی و بەریتانیا وێڕای داخستنی باڵویزخانەی خۆی لەم وڵاتە،هەموو کارمەندەکانی سەفارەتخانەکەشی لە ئێران بانگهێشتی بەریتانیا کردەوە.