نوچەنێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵی بەشێك لە دزگا ڕاگەیاندنەکان بە درۆ دەخاتەوە.
وتەبێژی ئەو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە و ئەوە ڕادەگەیەنێت هەندێك دەزگای ڕاگەیانددن وتەیەکی ئەویان شێواندووە سەبارەت بەوەی گوایە ئەو گووتوویەتی موچەخۆران بە تەمای موچەی مانگی حوزەیران نەبن.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: “له چه‌ند كه‌ناڵكی راگه‌یاندن له‌سه‌ر زاری به‌نده بڵاوكراوه‌ته‌وه كه مووچه خۆران ئه‌م مانگه به ته‌مای مووچه نه‌بن، ئه‌م لێدوانه شێوێندراوه و لێدوانی وامان نه‌داوه، ته‌نها وتومانه كه بڕی (75) ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر حسابی بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری”.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی لەو ڕونکردنەوەیەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە رۆژی یه‌كشه‌ممه 23/8/2015 به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش.