نوچەنێت
سەرچاوەکانی ئەمنی لە شاری کەرکووکەوە ئەوە ڕادەگەیەنن ئەمڕۆ لە پڕۆسەیەکی تایبەتدا ئەفسەرێك بە پلەی مولازم لە هێزەکانی هاتوچۆ دەستگیر دەکرێت.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەکەن هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوکاری هێزەکانی (داعش)ــی کردووە و تابلۆی هاتوچۆی بۆ دروست کردوون.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەچاوەیەکی تایبەتی ئەمنی ئەوە ڕادەگەیەنێت کە”لە پرۆسەیەكی تایبەتدا، هێزێكی هاوبەش، ئەمڕۆ توانییان ئەفسەرێك بە پلەی ملازم لە هاتوچۆی كەركوك دەستگیر بكەن، كە تێوەگلاوە لە دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل و بەڵگەنامەی تایبەت بۆ ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی روونکردەوە، كە هێزەكە لە ماڵی ئەفسەرەكە دەستیان بەسەر چەند تابلۆ و بەڵگەنامەیەكدا گرتووە كە بۆ داعش دەریانیكردبوو.