نوچەنێت
کاروانێكی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە شارەدێی تازەدا تێدەپەڕێت و بۆمبێكی چێندراویان پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك شەهید دەبێت.
عەمید سەرحەد قادر ڕاستی ئەو هەواڵەی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان پشت ڕاستکردەوە و لە لێدوانێکی میدیایدا ڕایگەیاند ” ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی بەشیری سەر بە شارەدێی تازە لە باشووری شاری كەركووك، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە”.
هەر لەو لێدوانەدا عەمید سەرحەد ئەوەی ئاشکرا کرد لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا پێشمەرگەیەك شەهید بووە کە پێشمەرگەی ئەو کاروانە بووە کە ئەمڕۆ بە شارەدێی تازەدا تێدەپەڕین.
ب