ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئه‌مریكا و ئیسرائیل هاوكاری پژاك ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و ئیسرائیل سه‌ر ئێشه بۆ توركیا و ئێران درووست ده‌كه‌ن و هاوكاری پژاك ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت “پێویسته په‌كه‌كه و پژاك له ناو خاكی خۆیاندا خه‌بات بكه‌ن”.
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی “كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه به گفتوگۆ به‌ڕه‌چاوكردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موولا له ئێران و كوردستان، به‌حسابی ئێران هه‌قی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات”، ده‌رباره‌ی داواكارییه‌كه‌ی بیلال سلێمانیش وتی “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ل داوای كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان بكا له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه، رای خۆیه‌تی نه‌ك سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، له‌به‌ر خه‌مخۆری و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌تی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یه‌تی.ئیتر بونی پژاك له سنوره‌كان وتۆپبارانكردنیان له‌لایه‌ن ئێران كێشه‌یه‌كی سیاسی ئالۆز و گرنگ و لێل وچاره‌سه‌ر نه‌كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌لوێستی توند‌ویه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه وه‌رناگرن و پێیان ناكرێ، لایه‌نی فه‌رمی كوردی خۆی له‌وه بێ ده‌خل كردوه، بۆگله‌یی له لایه‌نه‌كانی تر بكرێ”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بوونی پژاك به كێشه ده‌زانێت و پێیوایه ئه‌مریكا و ئیسرائیل هاوكارییان ده‌كات، وتی “بونی پژاك له‌م شوێنه و به‌م جۆره له روی سیاسی یه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌دروس و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه، كۆمه‌لێ لایه‌ن هاوكارن. بۆ وێنه: ئه‌مریكا و ئیسرائیل سه‌رئێشه‌بۆ توركیا و ئێران دروست ده‌كه‌ن و هاوكاریان ده‌كه‌ن، ره‌نگه له كوردستانیش تا رادده‌یه‌ك هاوكاریان بكرێ، بونیان ئه‌نجه‌تێكه بۆ هه‌ندێ ولاتی دراوسێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ناوه بارودۆخی كوردستان جێگری نه‌بێ و جار جاره‌ش هه‌ره‌شه و زه‌حف بكه‌ن. به‌غداش له‌وه بێ هه‌لوێسته‌و له توانایدا نی یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكات، هه‌ر لایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ره‌چاو ده‌كا، ئه‌مریكا و ئیسرائیل دیانه‌وێ ئێران نامورتا‌ح و بێ و، كوردیش ژێر باروركێفی خۆیان بخه‌ن، ده‌نا ئه‌سل ئه‌وه‌یه پژاك و په‌كه‌كه له ناو خاكی خۆیان خه‌بات بكه‌ن”، وتیشی “خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان ڕه‌وایه، وه‌لێ پێویست ناكا سه‌ر ئێشه بۆ كوردستانی عێراق دروست بێ. ئیتر ئه‌م كێشه درێژ خایه‌ن ده‌بێت و چاره‌سه‌ركردنی زه‌حمه‌ته”.
