نوچەنێت
سەرۆك وەزیرانی عێراقی حەیدەر عەبادی کۆمەڵێك بڕیاری نوێ دەردەکات و دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو بڕیارانەوە داوای خۆپیشاندەرانو مەرجەعی باڵای شیعەکان جێ بە جێ بکات.
عەباد لە ماەی مانگی ڕابردوودا کۆمەڵێك بڕیاری دەرکردووە کە بەشێکیان دەبنە هۆی ئەوەی ڕەزامەندی شەقامی عێراقی بەدەست بهێنێت و بەشێکی تریان لە لایەن کوتلە سیاسییەکانی عێراقییەوە ڕەدد کرانەوە
بڕیارە تازەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
1- کەمکردنەوەی پاسەوانانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە رێژەی 90% كە ئێستا ژمارەیان دەگاتە 20 هەزار کەس.
2-دووبارە رێکخستنەوەی پەیکەری پاسەوانانی فەوجەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە.
3- پاسەوانەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری و ناوخٶ كە مووچەی پاسەوانانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 250 ملیار دینار.
4- نابێت هەر سەرۆکایەتییەکی عێراق لە پێنج راوێژکار زیاتری هەبێت.
5- کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی بەرپرسان بۆ کەمترین ئاست.
6- گەڕاندنەوەی دەرماڵەی نووسینەگاكانی جێگرانی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران بۆ خەزێنەی دەوڵەت.