بە پێی ئاژانسی سکای نیوز،گەنجینەی زێڕی نازیەکانی ئەلمانیا کە دەنگۆی ئەوە هەبوو لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانیدا بزر بووە، دوای ٧٠ ساڵ لە لەهستان دۆزراوەتەوە.
ئێستا دوو پیاوی ئەڵمانی و لەهستانی دەلێن کە ئەم شەمەدەفەرەیان دۆزیوەتەوە و خوازیارن کە ١٠%ی زێڕەکەیان وەک مافی دۆزینەوە پێ بدرێ.پارێزەرانی ئەم دوو پیاوە بە بەرپرسانیان گوتوە کە دەبێ بە پێی بەڵگەیەکی قانوونی،پشکی ١٠%ی دوو کەسەکە گەرەنتی بکرێ تا ئەوانیش شوێنی گەنجینەکە ئاشکرا بکەن.
بەرپرسانی لەهستان تا وەکوو ئیستا لە بارەی ئەم گەنجینەوە هیچ لێدوانیکیان نەداوە.