ماڵپەڕی کەنەدایی “ئێشلی مێدیسۆن” کە ٣٧ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە رایگەیاندووە کە هاک کراوە و بەو هۆیەشەوە زانیاریەکانی یەک ملیۆن کەس لە بەکارهێنەرەکانی لە لایەن هاک کەرەکانەوە بڵاو بوونەتەوە.
زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەم ماڵپەڕە کە تایبەتە بە دۆزینەوە هاوڕێ و ئەنجامدانی پێوەندی سێکسی،کەسانی خاوەن هاوسەرن.
دروشمی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە بریتیە لە:ژیان کورتە،پێوەندیەک دەست پێ بکە.
پۆلیسی ئێف بی ئای سەبارەت بە ئیدەعای ئەم مالپەرە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە.