ئەڵمانیا یەک لەو وڵاتانەی ئەوروپایە کە ئەم ماوەیە لە گەڵ کێشەی زیاددبوونی کۆچبەران و پەنابەران بەرەوروو بۆتەوە.دەوڵەتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە لە حەوت مانگی رابردوودا ،داوای پەنابەری بۆ ئەم وڵاتە دوو بەرابەر زیادی کردووە.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە:کاتی ئەوە هاتووە کە چارەسەرێک بۆ ئەم کیشەیە لە ئاستی ئەوروپا بدۆزینەوە.ئەڵمانیش دەبێ هەوڵ بدات رێژەی پەنابەرانی ئەم وڵاتە کەم بکاتەوە.
بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی کە لە مانگەکانی دوایی روویان کردۆتە ئەم وڵاتە خەڵکی سوریەن کە وڵاتەکەیان لە گەڵ خوێناویتری شەڕی ناوخۆیی بەرەوروویە.لە دوای سوریە ،رێژەی پەنابەرانی ئاڵبانی و سێربیستان بۆ ئەم وڵاتە زیادی کردووە.