دژکردەوەی ئەمریکا سەبارەت بە راپۆرتی”رێکەوتنی ژێربەژیر”ی ئێران و ئاژانس

0

هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس دەڵێ پێشنووسی رێکەوتنی شاراوەی ئێران و ئاژانسی نێوددەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەردەست کەوتووە کە رێگە بە تاران دەدات بۆ پشکنینی تەئسیساتی ئەتۆمی پارچین،کەڵک لە کارناسانی خۆی وەربگرێ.

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە،ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەی بەم رێکەوتنە دژکردەوەیان نیشان دا.

بە پێی راپۆرتێکی کەناڵی هەواڵی”فاکس”،سیناتۆر گراهام نوێنەری سەرشناسی کۆماریخوازەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتویەتی:ئەوەی کە بە ئیرانیەکان رێگە بدەین بۆ خۆیان تەئسیساتی ئەتۆمی خۆیان ببشکنن وەک ئەوەی وایە رێگەمان بە مەعکومین دابیت خۆیان خۆیان زیندانی بکەن.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش سەبارەت بەم راپۆرتەی ئاسۆشیتێدپرێس نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com