كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا ده‌كات پژاك له خاكی هه‌رێم ده‌ربكرێن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، داوای ده‌ركردنی پژاك ده‌كات، له خاكی هه‌رێمی كوردستان.
بیلال سلێمان پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی تارانی کۆمەڵی ئیسلامیە، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی كوردی تاران كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه رایگه‌یاندووه، كه پێویسته هێزه‌كانی پژاك له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێن، وتوشییه‌تی پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانیشتێك ساز بكات.
