لە راگەیێندراوی ئەرتەشی ئەمریکادا هاتووە:لووتکەی ئەم مانۆڕە سەربازیە کە”دژکرەوەی خیرای ١٥” ناونراوە،رۆژی ٢٨ی ئاگۆست دەبێ کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ناتۆ،زیاتر لە هەزار چەترباز(پاڕاشوت) بە تەجهیزاتی تەواوی سەربازیەوە لە ناوچەی مەشق پێکردنی هۆهنفڵزی لە سەر خاکی ئەڵمان دادەبەزینێ.
بڕیار وایە کە مانۆریکی دیکەی سەربازی هێزەکانی ناتۆ لە هەمان رۆژ واتە ٢٦ی ئاگۆست لە بولغارستان بەڕێوە بچێ.
ئەم مانۆڕە سەربازیەی ناتۆ بڕیار وایە تا ١٣ی سێبتامبر بە ئامادەبوونی ٤٨٠٠ سەرباز لە ١١ وڵاتی جیهانەوە درێژەی هەبێ.
هاوکات روسیە نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی نفووز وچالاکیە بێ وێنەکانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی خۆی دەربڕیوە.