پێکھاتەی سروشتی بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ
بۆ ئەو خانمانەی کەگرنگی بەپێستیان دەدەن و نایانەوێ مادە کیمیاییەکان زیانیان پێ بگەیەنێت، دەتوانن سود لەھەنجیری بیابان یان صوبار ببینن بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ.
کەبەم جۆرە ئامادە دەکرێت:
١. ئاو گەرم بکە تا ١٠ خولەک.
٢. شەست ملیلتر زەیتی گوڵەبەرۆژە یان زەیتی بادەم بھێنە لەگەڵ شەست ملیلیتر جێڵی ێوبار.
٣. سی ملیلتر ئاوی گوڵاوی تێبکە و ١٠ دڵۆپە لەزەیتی تری تێ بکە و خۆت بەدووربگرە لەپرتەقاڵ و گریب فروت و لیمۆ و لالەنگیی.
٤. تێکەڵەکە بکەرە شوشەیەکی ١٥٠ ملیلیترەوە و جوان بیجوڵێنەوە.
٥. وەک شیر بەکاری بھێنە بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ بەلۆکە.
٦. بەگوڵاو یان بەیبون بیشۆ.
