نوچه‌نێت-روسیاتوده‌ی
داعش دژه‌هێرشێك بۆسه‌ر قه‌زای بێجی ده‌ستپێده‌كات و نیوه‌ی قه‌زاكه كۆنترۆڵده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئوتومبیلی بۆمبڕێژكراو داعش هێرشێكی به‌رفراوانی كردۆته‌وه سه‌ر قه‌زای بێجی و توانیویه‌تی نیوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره كۆنترۆڵبكاته‌وه.
متوه‌ی چه‌ند مانگێكه هێزه‌كانی سه‌پای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی بێجی كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
هێرشی ئه‌مڕۆی داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی شارۆچكه‌كه، شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ هێزه عێراقییه‌كان، چونكه بێجی پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای موسڵ-به‌غدا، هه‌روه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر سێ رێیانی كه‌ركووك-سه‌ڵاحه‌دین موسڵ.