مالیزیا کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی حەرامکرد

0

ئەنجومەنی فتوای مالیزیا،لە تازەترین فتوای شەرعی خۆیدا بە کارهێنانی جگەرەی ئەلەکترۆنی بۆ موسوڵمانانی ئەم وڵاتەی بە حەرامە راگەیاندووە.

د.عبدالشکور حسین ،ئەندامی ئەنجومەنی فتوای مالیزیا لە روونکردنەوەیەکدا گوتویەتی:ئێمە لە ئەنجومەن،جگەرەی ئەلەکترۆنیمان تاووتوێ کرد،لە ئەنجامی لێکدانەوەکانماندا بەو قەناعەتە گەیشتین کە ئەم جۆرە جگەرەیە بۆ مرۆڤ زەرەری هەیە ،هەروەها دەبێتە هۆی بەخەسارچوونی سامانی ئەم وڵاتە.

جگەرەی ئەلەکترۆنی یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن وڵاتی چینەوە دروست کرا وئەمڕۆکەش لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دەفرۆشرێ و ملیۆنان کەس بە کاری دێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com