نوچه‌نێت-ئه‌لعاله‌م
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌خنه‌ی له‌وه گرت كه له راپۆرتی كه‌وتنی موسڵدا ناوی بارزانی نه‌هاتووه، وتیشی پێشمه‌رگه‌ش تاوانبارن چونكه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی سوپای عێراقدا گرتووه.
خه‌زعه‌لی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سۆمه‌ریه نیوز وتویه‌تی “راپۆرتی كه‌وتنی موسڵ ئاماژه‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیاری كورد نه‌كردووه كه له كه‌وتنی موسڵدا تێوه‌گلاون”، وتوشیه‌تی “ئه‌وه ه‌فرمانده كورده‌كان بوون كشانه‌وه، پێشمه‌رگه‌ش هانی سوپای عێراقیان ده‌دا جله‌كانیان دابكه‌نن و چه‌كه‌كانیان راده‌ستی پێشمه‌رگه بكه‌ن”.
خه‌زعه‌لی وتوشیه‌تی “كیشه‌ی ئێمه ئه‌وه نییه بۆ ناوی مالیكی تێدا هاتووه، به‌ڵام ئه‌ی بۆ ناوی بارزانی تێدا نییه؟”.
خه‌زعه‌لی كه به دوژمنی سه‌رسه‌ختی كورد ناسراوه و پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له كورده‌كانی به‌غدا كردبوو، ده‌شڵێ “شكسته‌كه‌ی رومادیش به‌هۆی دوو كه‌سێتی كورد و هاوكوفێكیانه‌وه بوو”.