بارزانی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە ؟؟

0

نوچەنێت

ماوەی دوو مانگە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوای سازان و ڕێك کەوتن لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت،بەڵام تا ئەمڕۆش کە دانیشتنی پاڕلەمانی کوردستان بەهۆی تەواو نەکردنی نیسابیئ قانونی شکستی خوارد هیچ جۆرە ڕێك کەوتن و سازانێك لە ئارادا نەبوو.

شەوی ڕابردوو پێنچ لایەنە سەرەکییەکەی پێكهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونیی نوێنەری ئەمەریکا کۆبوونەوە و تا بەرەبەیان کۆبوونەوەی پێنچ لایەنەکە درێژەی کێشا کەچی پاڕلەمانی کوردستان ئەو ڕێك کەوتنەوەی کە لەو کۆبوونەوەیە ئەنجامدرا و ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ڕێك کەوتنەی ڕەدد کردەوە و گوێێان بە ڕێك کەوتنەکانی دەرەوەی پاڕلەمان نەدا و ئەو ڕێك کەوتنەش کەوتە بابی شکستەوە.

.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمشەو کاتژمێر ١٢ ی شەو ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکرابووەوە کۆتایی دێت،بەڵام گۆران ئازاد بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پاڕلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند”پێویستە لایەنەکان ڕێك بکەون و سازان ئەنجام بدەن”.

هەر لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا گۆران ئازاد ئەوەی ڕاگەیاند بە پێێ یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پاڕلەمان مومارەسەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات بەڵام لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی شورا پێشنیاری کردووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان تا هەڵبژاردنی داهاتوو لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە،بۆیە دەبێت لایەنەکان بگەنە ڕێك کەوتن و سازان لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن”.

لە لایەکی ترەوە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاڕلەمانی کوردستان ئەوەیان دووپات کردەوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تا هەڵبژاردنی داهاتوو لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە بە سەرجەم دەسەڵاتەکانییەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com