نوچەنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باس لەوە دەکات کە لە لایەن چوار حزبی سەرەکی بەشداری حکومەت هەوڵێك لە ئارادایە بۆ بچووك کردنەوەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەو چوار لایەنە دەڵێت”خەیاڵیان خاوە”
لەو کۆنگرەیەدا ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند”ئەو چوار لایەنە دەیانەوێ یەکگرتوو بچووک بکەنەوە و پێیان دەڵێم خەیاڵیان خاوە”
.
ئەبوو بەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو لەو کۆنگرەیەدا ڕایگەیاند”ئێمە وەك فراکسیۆنی یەکگرتوو لە حیزبەکەمان پێش هەموو حیزبەکان داوای سازانمان کردئێمە داوای سیستەمی سەرۆکایەتی تەوامان کردووە”.
ئەبووبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو باسی لە هەوڵەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد بۆ ئەنجامدانی سازان و ڕێك کەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان و ڕایگەیاند”ئێمە لە 23 حوزەیران چووینە ژووری کۆبوونەوە و دواتریش واژۆمان لەسەر راپۆرتی لیژنەی یاسایی کرد کە ئەگەر نوێنەری یەکگرتوو واژۆی نەکردایە ئەمڕۆ ئەم کۆبوونەوەیە نەدەکرا”.
هەروەها باسی لەوە کرد سەرەڕای ئەوەی یەکگرتوو ئەو هەموو هەوڵەی داوە کەچی هەڵمەتێکی گەورە لە دژی یەکگرتوو لە ئارادایە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیاند” هەڵمەتێکی چەواشەکاری گەورە لە دژی یەکگرتوو هەیە”.