ئومێد خۆشناو:پیلانگێڕی لەکەس قبوڵ ناکەین

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پاڕلەمانتارانەوە کۆبوونەوەی پاڕلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرا،سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پاڕلەمانی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند”ئەوانەی پەنایان برد بۆ تێپەڕاندنی یاساکان بە کەمینە و زۆرینە ئەمڕۆ وەڵامەکەیان وەرگرتەوە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەربارەی ویلایەتیت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێدوانی داو وتی” ئەوە بابەتێکی یاساییە و ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان قسەی خۆی لەسەر ئەو پرسە کردووە، لەڕووە سیاسییەکەشیەوە ئەمڕۆ وەڵامی پەرلەمانی کوردستان درایەوە بۆ ئەو پرسە”.

سەبارەت بەوەی کە دەوترێت پارتی پیلانگێڕی ئەنجام داوە ئومێد خۆشناو وتی” ئێمە پیلانگێڕی بەرامبەر کەس ناکەین و پیلانگێڕیش لەکەس قبوڵ ناکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com