لە کاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانەکانی مالکی،تورکیە باڵوێزی عێراقی بانگهێشت کرد

0

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ئانادۆڵی،وەزارەتی دەرەوەی تورکیە لە دوای لێدوانەکانی مالکی سەبارەت بە راپۆرتی لیژنەی کەوتنی موسڵ کە تیادا تورکیەی تاوانبار کردبوو،باڵوێزی عێراق بانگهێشت کردووە.

وەزارەت دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا کە لە میدیاکانی ئەم وڵاتە بڵاو بۆتەوە،لە وڵامێک بۆ لێدوانەکانی مالکی دەڵێ:ناکرێ “وڕێنەکانی”مالکی کە ئەنجامی هەست بە گوناح کردنیەتی بە جیدی وەربگیرێ.

پێشتر نوری مالکی لە هەڵوێستێکدا دەربارەی راپۆرتی لیژنەی کەوتنی موسڵەوە ،لە میانەی پرێس کۆنفڕانسێکدا ،تورکیا و هەرێمی کوردستانی بەوە تاوانبار کردبووە کە لە کەوتنی موسڵ و رۆمادی دەوریان هەبووە.

وتەبێژی وەزارەت دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتویەتی:مالکی لە تارانەوە تورکیا تاوانبار دەکات،لە کاتێکدا بۆ خۆی بەرپرسیاری سەرەکی بووە لە هاتنە ئارای قەیرانی عێراق،دەشڵێ:ئەم قەیرانە ئەنجامی سیاسەتی سەرکوتگەریی،رەگەزپەرەستانەو  ودیکتاتۆرانەی مالکییە و ئەم لێدوانانەی مالکی بە دوورن لە عەقڵ و هەر جۆرە لۆژیکێک.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com