یونیسێف:٤٠٠ منداڵ لە شەڕی یەمەندا کوژراون

0

بە پێی نوێترین راپۆرتی رێکراوی جیهانیی یونیسێف،لە کۆتایی مانگی مارسەوە تا وەکوو ئێستا نزیکەی ٤٠٠ منداڵ بە هۆێ شەڕەوە لە وڵاتی یەمەن کوژراون ، هەر بەو رێژەیەش  لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ کاری سەربازی کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

ئەمە یەکەم هۆشداریی یونیسێفە سەبارەت بە وڵاتی یەمەن.لە بەشێک لە راپۆرتەکەدا هاتووە:تا حەوتوویەک لەمەوبەر،٣٩٨ منداڵ کوژراون و ٣٧٧ کەسیش لە لایەن گرووپەچەکدارەکانەوە بۆ کاری سەربازی کەڵکیان لێ وەرگیراوە. .هەروەها ٣/١ ملیۆن مندالێش لە ماڵەوە هەڵاتوون.

رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی  مرۆڤ رایانگەیاندووە کە لایەنەکانی شەڕ لەم وڵاتە یاساکانی جەنگیان بن پێ کردووە و وەک پێوەیست بۆ پاراستنی گیانی خەلکی سڤیل و مەدەنی هەنگاو هەڵناگرن،لەم رووەوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.

لە هەمان کاتدا،ئەمێنیستی ئینتەرناشناڵ داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە سەبارەت بەم تاوانانە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پیک بێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com