نوچەنێت
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لایەنەکانی (یەکێتی،گۆڕان،یەکگرتوو،کۆمەڵ)وابڕیارە دوای کەمێکی تر کۆبوونەوەی پێنچ قۆڵی لە نێوان هەر چوار لایەنەکە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و بە بەشداری نوێنەرانی ئەمەریکا و بەریتانیا دەست پێ بکات.
کۆبوونەوەی پێنچ قۆڵی ئەمشەوی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێم دوای ئەوە دێت نوێنەری ئەمەریکا بە ڕاشکاوی بە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هۆڵی سەعد عەبوڵای ڕاگەیاندبوو کە پێویستە ئەمشەو تا بەیانی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکەنەوە و ڕای تەواوی ئەمەریکاش لەگەڵ مانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستانە.
وا بڕیارە دوای کەمێکی تر کۆبوونەوەکەی نێوان پێنچ لایەنە سەرەکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و دواتریش بەلاغێك بڵاو بکەنەوە.
بەر لە کۆبوونەوەی پێنچ لایەنەکە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵییان ئەنجام دابوو.