نوچەنێت
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەمەریکا و بەریتانیا و ١٩ لایەنی بەشداری حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان بە بێ بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و دوای کۆبوونەوەکەش فوئاد حوسێن بەچەند دێڕێك بۆ دەستگا ڕۆژنامەوانییەکان ڕای کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.
دوای کۆبوونەوەکە فووئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاند”کە بۆچوونێکی بەهێز لەنێو کۆبوونەوەکەدا هەبووە بۆئەوەی داوا لە پەرلەمان بکرێت کۆبوونەوەی سبەی دوابخات”.