نوچەنێت
ماوەی دوو ڕۆژە داعش لە مێحوەرەکانی مەخمور و گوێڕ چالاکییان دەست پێکردووەەتەوە و جار جار بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن.
….
ئەمڕۆ ئێوارە چەکدارانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش”چەند جارێك بۆردومانی قەزای داقووقیان کردووە و سەرچاوەیەکی سەربازی لە قەزای داقووقەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ئهمرۆ سهر له ئێواره قهزای داقوق لهلایهن چهکدارانی داعشهوه بە دوو تۆپ بۆردوومان دەکرێت و هەردوو تۆپەکە لەسەنتەری قەزاکەدا بهر دوو ماڵ دهكهوێت”
…..
بە پێی لێدوانی سەرچاوەکە دوو تۆپەکە بەر دوو ماڵ دەکەوێت و لە ئاکامدا لە ماڵێكیان پیاو و ژنی ماڵەکە بریندار دەبن و لە ماڵی دووەمیشدا سێ ژن دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەست دەدەن”.
…
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە”لەبەر سەختی برینی بریندارەکان ناچار برینداران گواسترانەوە نەخۆشخانەی گشتی شاری کەرکووك”.