نوچەنێت
19 لایەن لە پاڕلەمانی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمشەوی هۆڵی سەعد عەبدوڵا دەکەن و یەکێك لە لایەنە سەرەکییەکانی بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکەی بایکۆت کرد ئەو لایەنەش بریتییە لە بزووتنەوەی گۆڕان.
…
گۆڕان بەم بایکۆت کردنە مەبەستییەتی ئەوە بخاتە ڕوو کە تەنها ٥ لایەنی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان هەیە ڕێك کەوتن و سازان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکەن.
…
زیاتر دەرخستنی ئەم مەبەستەی بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە دێت بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی گشتی لایەنەکانی هەرێمی کوردستابی ڕەدد کردەوە و کەچی کەمێك لەمەوبەر شاندێکی ئەو بزووتنەوەیە لە شاری سلێمانییەوە بە مەبەستی ئەنجام دانی کۆبوونەوەی پێنچ قۆڵی بەرەو شاری هەولێر بەڕێ کەوتن.
..
بە پێی زانیارییەکان دوابەدوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی گشتی لایەنەکان ڕاستەوخۆ کۆبوونەوەی پێنچ قۆڵی پێنچ لایەنە سیاسییەکەی پێکهێنەری حکومەتی .هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
..
بە پێی زانیارییەکان شاندەکەی گۆڕان لە هەمان ئەو کەسانە پێك دێن کە بۆ کۆبوونەوەی پێشتری لایەنەکان بەشدارییان دەکرد و عومەری سەید عەلی سەرکردایەتی شاندەکە دەکات.