نوچەنێت
بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ١٩ لایەنی بەشدار لە حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەك لە هۆڵی سەعد عەبدولا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و کۆبوونەوەکەش تا ئێستا بەرەدەوامی هەیە.
….
بە پێی زانیارییە ڕۆژنامەوانیەکان لەو کۆبوونەوەیەدا پارتی پڕۆژەیەکی تایبەی بە خۆی لەسەر چارەسەر کردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرجەم پرسە سیاسییەکانی تری کوردستان دەخاتە ڕوو.
…..
مەبەستی پارتی لەو پڕۆەژەیە بریتییە لە وەڵامدانەوەی پارتی بۆ ئەو لایەنانەی کە دەیان وت پارتی پڕژەی نییە و سوورە لەسەر داواکانی خۆی،هەر بۆیە پارتی بە ئامادە بوونی سەرجەم لایەنەکان و نوێنەری ئەمەریکا و بەریتانیا دەیەوێت پڕۆژەکەی خۆی بخاتە ڕوو.
….
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری وڵاتانیش ئامادەییان هەیە،هەر یەکە لەبرێت مەکگۆرک، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و باڵیۆزی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە كۆبوونەوەكەدا بەشدارن.
…
لە پڕۆژەکەی پارتیدا بە پێی زانییارییەکان جەخت کردنەوەی پارتی تێدایە کە بەڕێوەبردنی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بە شێوازی سیستەمی پاڕلەمانییە.
..
لە بەشێکی تری پڕۆژەکەدا پارتی داوا دەکات مەسعود بارزانی بۆماوەی دوو ساڵی تر و تا کاتی هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پاڕلەمانی کوردستان لە پۆستەکەئیدا بمێنێتەوە.