فوئاد مەعسوم گەیشتە بارەگای سەرەکی یەکگرتووی ئیسلامی

0

نوچەنێت

سەرۆك کۆماری عێراق سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە .

لەو چوارچێوەیەدا کە سەرۆك کۆماری عێراقی فیدڕاڵ بڕیاری دابوو سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکات،پێش کەمێك لەمەوبەر فوئاد مەعسوم گەیشتە بارەگای سەرەکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر.

سەردانەکەی سەرۆك کۆماری عێراق بۆ لای یەکگرتوو بەمەبەستی وەرگرتنی بیر و ڕای یەکگرتووە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پرسە سیاسییەکانی تری کوردستاب و عێراق بە گشتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com