نوچه‌نێت-میدڵ ئیست ئای
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوی كردۆته‌وه، داعش داوا له توركه‌كان ده‌كات وڵاته‌كه‌یان له‌وانه پاك بكه‌نه‌وه كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش به “شه‌یتان” ناوده‌بات.
داعش به ناردنی په‌یامێك به‌ناونیشانی “په‌یامێك بۆ توركه‌كان” داوا ل خه‌ڵكی توركیا ده‌كات له‌ژی ده‌سه‌ڵاتی توركیا راپه‌ڕن كه ئه‌و به بێ‌دین و خاچپه‌رست ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ك ئه‌ردۆغانیش به شه‌یتان و ناپاك ناوده‌بات و به فرۆشیاری وڵاتی خۆی به خاچپه‌رسته‌كان ناوی ده‌بات.
په‌یامه‌كه‌ی داعش داوا له توركه‌كان ده‌كات واز له دیموكراسی بهێنن و بچنه ریزی داعش و ئه‌سته‌مبوڵ و سه‌رجه‌م توركیا “فه‌تح بكه‌ن”.