نوری مالکی:هەرێمی کوردستان دەوری هەبووە لە کەوتنی موسڵ و رۆمادی

0

نوری مالکی،سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئەمڕۆ سێ شەمە،١٨ی ئاگۆست لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا نووسیویەتی:راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان بۆ کەوتنی موسڵ ئەرزش  وئێعتباری نییە و بە پیلانی دوژمنانی سیاسی خۆی ناوی دەبات.

مالکی کە سەفەری ئێرانی کردووە،لە میانەی پرێس کۆنفراسێکدا دەڵێ:دەوڵەتی تورکیە و هەرێمی کوردستان لە کەوتنی موسڵ بەرپرسیارن.مالکی هەروەها کەوتنی رۆمادیشی خستە ئەستۆی تورکیە و هەرێمی کوردستان و دەشڵێ:تورکیە دوای ئەوەی کە نەیتوانی ببێتە ئەندام لە یەکیەتیی ئەوروپا،بە بیرۆکەی عوسمانی گەرییەوە رووی کردە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی و سیاسەتی پاوانخوازانەی لە سوریە و باکووری عێراق گرتە بەر.

مالکی هەروەها سپاس و قەدردانی لە یارمەتیەکانی ئێران و رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە  ورایگەیاندووە :ئێمە بوونی کۆماری ئیسلامئ بۆ بەهێز کردنی مێحوەری مقاومەت بە پێویست دەزانین و لە گەڵ ئەم وڵاتە روانگەی هاوبەشمان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com