نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران:زۆربەی پەرلەمانتاران نوینەری دەسەڵاتن نەک خەڵک

0

بە پێی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس،عەلی موتەهەری نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران،دوێنی دووشەممە، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکیەتیی ئەنجومەنە ئیسلامیەکانی خوێندکارانی ئێران وێڕای رەخنەگرتنی لە  کاروباری زانستگاکان،ئاماژەی دا بە ململانێی ناسالمی سیاسی لەم وڵاتە و دەڵێ:روو دەکەیەن هەرشوینێک  ئەمە خویندکارانن کە زووتر لە هەموو کەس روو دەکەنە سیاسەت و موناقشەی سیاسی دەکەن  و دووجنیو بە ئەحمەدی نەژاد و سێیش بە هاشمی رەفسەنجانی دەدەن.

موتەهەری هەروەها دەڵێ:هەموو شۆڕشێک لە گەڵ مەترسیەکی تایبەت بەرەوروو دەبێتەوە.دژبەرانی شۆرشەکان،دوای ئەوەی کە شۆڕش سەرکەوت دەبنە لاینەگر و دروشمی توندو رادیکال سەردەدەن،بەڵام لە ناخەوە هەوڵ دەدەن بۆ شکست پێهێننی،ئەمە هەمان ئەو بەڵا  ومەترسیەیە کە کت خۆی بەرۆکی پێغەمبەری ئیسلامی گرتبووەوە.

موتەهەری وێڕای پێداگری لە سەر ئەوەی کە نابێ لە بەلارێدا نەچوونی شۆڕشەکەمان دڵنیا بین دەڵێ:مەرج نییە  کە شۆڕشەکەمان پاشگری ئیسلامی هەیە،ئیدی بە لاڕێدانەجێ.

موتوهەری هەروەها رەخنەی لە پەرلەمانتارانی ئێرانی دەگرێ و دەڵێ:رەخنەیەکی من لە نوێنەرانی پەرلەمان ئەوەیە کە زۆربەیان نوێنەری حکومەتن نەک هی خەڵک،ناکرێ مافی خەلک بن پی بکرێ و بە قازانجی دەسەڵات بێ دەنگی لێ بکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com