قاسم سلێمانی بۆ کڕینی چەک سەردانی روسیەی کردبوو

0

ماڵپەڕی رادیۆ فەڕەنسە ،رۆژی دووو شەممە ١٧ی ئاگۆست لە هەواڵیکدا بڵاوی کردۆتەوە کە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس،لەم سەردانەی دواییدابە مەبەستی دابین کردن و کڕینی چەک و تەسلیحات بۆ ئەرتەشی وڵاتانی سوریە  وعێراق سەردانی روسیەی کردووە.

سایتی هەواڵی فاکس نیوز حەوتووی رابردووی ئاشکرای کردبوو کە قاسم سلێمانی لە ٢٤ ژوئیەی بە نهێنی سەردانی روسیەی کردوەە و لە گەڵ ویلادیمیر پوتیتن و وەزیری بەرگری ئەم وڵات کۆبۆتەوە.

ئێرانو وروسیە ئەم هەواڵەیان بە درۆخستەوە و جەواد زەریف وەزیری دەرەی ئێران،لە سەفەری ١٧ی ئاگۆستی خۆی بۆ روسیە وێڕای بە درۆ خستنی،بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵەی بە “پروپاگاندای ئەمریکا”لە قەڵەم دا.

بەڵام دوێنێ دوو شەممە، ١٧ ئاگۆست ماڵپەری ئێسپۆتنیک کە سایتێکی روسییە رایگەیاند کە مەبەستی قاسم سلیمانی لە سەردانەکەی بۆ روسیە،کرینی چەک بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com