٣٠٠ خاخامی ئەمریکی لە نامەیەکدا بۆ کۆنگریس پشتگیریی لە رێکەوتنی ئەتۆمی دەکەن

0

زیاتر لە ٣٠٠ خاخامی ئەمریکی لەنامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا پشتگیریی خۆیان بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەربڕی.

بە پێی هەواڵدەریی فەرەنسە،ئەم نامەیە ئاماژەیەکە بۆ ناکۆکی نێوان کۆمەڵگای جوولەکەی ئەمریکا سەبارەت بە رێکەوتن لە گەڵ ئێران.ئەم خاخامانە بەشێکی بەرچاو لە یجوولەکەکان پێک دێنن.

لە نامەکەدا هاتووە:ئێمە وێڕای ژمارەیەکی زۆر لە رێبەرانی یەهوودیی،بە تەواوی پشتیوانیی لەم رێکەوتنە مێژووییە دەکەین.

بێنیامین ناتانیاهو لە ماوەی رابردوودا داوای لە گرووپە یەهودیەکانی ئەمریکا کردبووە کە لە گەڵ رێکەوتنی ئەتۆمی رۆژئاوا و ئێران دژایەتی بکەن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com