نوچە.نێت
مەی نور شەریف، کچی هونەرمەند نورشەریفی کۆچکردوو، لە رێی پەیجی تایبەتی خۆیەوە سوپاسنامەیەک ئاراستەی ئەوکەسانە دەکات کە هاوکاریان بوون و بەشداربوون لە پرسەی باوکی.
لەریێ ئەو سوپاسنامەوە مەی دەڵێت”نازانم چۆن دەست پێ بکەم ، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو پزیشکانە بکەم کە لەدەرەوەو ناوەوەی میسر، زۆر بەرێزەوە هەڵسوکەوتیان کردوە لەگەڵ نەخۆشی و تەرمی نور شەریفی خوا لێخۆش بوو. سوپاس بۆ سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندان ئەشرەف زەکی، کە زۆر بە گرنگیەکەی پاڵپشتمان بوو لەکاتی پرسەو ناخۆشیەکاندا”.
هەروەها سوپاسی تایبەتی بۆ هەموو ئەو قوتابیانەش کە هاوکاریان بوون.
هەر لەو سوپاسنامەیەدا روو لەئیلهام شاهین دەنوسێت”ئیلهام شاهین تۆ یەکێک بووی لە کەسە نزیکەکانی باوکم ، کە خۆشم ویستوی سوپاس بۆ ئامادە بونت. لە ئازارەکانتان کەم کردینەوە” .
لە کۆتای نامەکەیدا مەی سوپاسی تایبەت بۆ عادل ئیمان دەنوسێت و دەڵێت”سوپاس و رێزم بۆ نزیکترین خۆشەویسترین هاوریێ باوکم، هونەرمەندو مامۆستا عادل ئیمام، سوپاس بۆ ئامادە بونت کە ئاگادارم ئاهەنگی کورەکەتان هەبووە دواتان خستووە، رێزو خۆشەویستیمان بۆ هەموو خێزانە بەرێزەکەت”.
هەروەها سوپاسی هونەرمەند رەشوان تۆفیقی دەکات دەشڵێت هونەرمەند رەشوان تۆفیق زۆر بەرێزو خۆشەویستە لەلامان.