نوچه‌نێت-هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشه‌رگه له میحوه‌ری گوێڕه‌وه به نوچه‌نێتی راگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و داعش به چه‌كی جۆری هاوه‌ن تۆپبارانی پێشمه‌رگه‌ی له میحوه‌ری گوێڕ كردووه و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه برینداربوون.
ئه‌و تۆپبارانه‌ی داعش دوای زنجیره هیرشێكی پێشووتری داعش دێت بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره، كه له هه‌مویاندا تێك‌شكاون و پاشه‌كشه‌یان پێكراوه، بۆیه ئێستا ده‌ستیان داوه‌ت تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.