نوچه‌نێت-ته‌سنیم
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی جیهانی ئه‌هلی به‌یت، نووری مالیكی ده‌ڵێت داعش و بۆكۆحه‌رام و قاعیده هه‌مویان به‌رهه‌م سعودیه‌ن و تا سعودیه له‌ناونه‌برێ ناكرێ ئه‌وانه له‌ناوببرێن.
مالیكی وتویه‌تی “هه‌ر هه‌وڵێكی سه‌ربازی، سیاسی و مێدیایی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرووپه ته‌كفیرییه‌كاندا بێسووده، چونكه ئه‌وانه بێچووی شه‌رعیی وه‌هابییه‌تن و له سعودیه هی دیكه‌یان لێ به‌رهه‌مدێته‌وه”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مالیكی ده‌ڵێ “ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م گرووپانه له‌ناوببات، با كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌یان له‌ناوببات كه سعودیه‌یه، هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ گفتوگۆ و نزیكبوونه‌وه له‌م ره‌وتانه ته‌نیا كاتكوشتن و وه‌همپه‌رستی و كاتكوشتنه”.