عەلی خامەنەیی،رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ لە دیداری لە گەڵ یەکیەتیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئیسلامی ،سەبارەت بە کۆمەڵێک هاوکێشەی ناوچەیی،بە تایبەتی عێراق هەڵویستەی کرد.
لەم کۆبوونەوەدا،خامەنەیی سیاسەتی ناوچەیی ئێرانی دژ بە سیاسەتی ناوچەیی ئەمریکا ناوبرد و رایگەیاند:ئەوان(ئەمریکیەکان)بە دوای دابەشبوونی وڵاتانی ناوچە وپێکهێنانی وڵاتانی بەستراوە وبچووکن،بەڵام بە ئومێدی ئیلاهی ئەم هەوڵانە شکست دێنێ.
هەروەها هۆشدارەکانی پێشووتری خۆی سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دابەشبوونی عێراق وەبیر هێنایەوە و گوتی:ئەو کات ئەو قسانەی من بە لای هەندێکەوە سەیر بوو،بەڵام ئەمرۆ ئەمریکیەکان بە سەراحەت باس لە دابەشبوونی ئەم وڵاتە دەکەن.
خامەنەیی لە دریژەدا دەڵێ:ئێران ،پشتگیریی لە مقاومەتی ناوچەکە بە تایبەتی فەلەستینیەکان دەکات و پاڵپشتیی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە دژ بە ئیسرائیل دەوەستنەوە. خامەنەیی هەروەها لە سەر دژایەتی کردنی ئەمریکا و سیاسەتەکانی پێداگری کردەوە .