نوچه: تایبه‌ت
له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتارانی كردووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه رێككه‌وتی (19/8/2015)ی دیاری كرد، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی، سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پره یاسایی هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نایاساییه و هه‌ر یاسایه‌كیش به‌بێ سازان ده‌ربچێت، لای پارتی شه‌رعییه‌تی نیه.
پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاڵۆزتر كرد و لایه‌نه‌كان خه‌ریكه به‌و هۆیه‌وه، به‌ره‌و گری زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌چن، ئه‌مه‌یش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه به دوو به‌شه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به نوسراوێك تێكڕای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه كاتمێی (10)ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارششه‌مه، رێكه‌وتی (19/8/2015) هه‌مووان ئاماده‌بن بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی، سه‌باره‌ت به هه‌موواری پرۆه یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، جه‌عفه‌ر ئیمنكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا كه له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان سازی كرد، رایگه‌یاند، هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌بێ سازن نایاساییه و هه‌ر یاسایه‌كیش به‌بێ سازان ده‌ربچێت، به‌لای پارتییه‌وه شه‌رعییه‌تی نیه.
ئیمنكی له باره‌ی رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وتی :” سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان”، وتیشی: “پرسی یاسایی و نایاسایی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر رێژه‌ی یاسایی نییه، ده‌بێ بزانین سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چۆن پێكهاتووه، ئێمه رۆژی یه‌كه‌م كه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا به كۆده‌نگی بووه به سازان بوو، ئێستایش ده‌بێ هه‌مووه پرسه‌كان به سازان بێ، بۆیه ده‌ڵێین دانیشتنه‌كه نایاساییه”.
ئیمنكی كه له هه‌مانكاتدا وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، وتی: “هه‌ر یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌ر بچێ به‌بێ سازان و رێككه‌وتن لای ئێمه شه‌رعیه‌تی نییه و هه‌ر یاسایه‌ك ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌بێ به‌بێ سازان قبوڵكراو نییه”.
