زیباکەلام بۆ جەواد زەریف: چیدی دەست لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی وەرمەدەن

0

بۆ یەکەم جار،راگەیەنەکانی ئێران نامەی ئێعترازیی مامۆستائەکی بەناوبانگی زانستگای تارانیان بڵاو کردووەتە کە تیایدا داوا لە جەواد زەریف کراوە کە لەوە زیاتر، ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی دەستێوەردان نەکات.

ماڵپەری”خبر انلاین” ئەم نامەیەی سادق زیباکەلام،مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانستگای تاران بڵاو دەکاتەوە.زیباکەلام لەم نامەیەدا رووی قسەی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکا و رەخنە لە سیاسەتی ناوچەیی ئیران لە مەڕپشتگیری کردنی لە ریژیمی بەشار ئەسەد دەگرێت و دەنووسێ:دەبێ ئێران کۆتایی بەم سیاسەتانەی خۆی بێنێت.

جێی سەرنجە دوای بڵاو بوونەوەی ئەم نامەیە لە سەر ماڵپەر و ئاژانسەکانی فەرمی هەواڵ،ماڵپەری “خبر انلاین” نامەکەی زیباکەلامی رەش کردۆتەوە.

لە نامەکەی زیباکەلامدا هاتووە:بەهاری عەرەبیمان بە زارەوە گرت و ناومان لێنا “بێداریی ئیسلامی” و پێمان وابوو کە لە ژیر کاریگەری شۆڕشی ئیسلامی  وسیاسەتی دژە رۆژئاوایی و دژە ئیسرائیلی ئێمەدایە،لە حاڵێکدا ئەم خویندنەوەیە بە دوورە لە راستی.

زیباکەلام لە درێژەدا دەنووسێ:کە بێداری ئیسلامی گەیشتە سوریە،لە ناکاو گۆڕانکاری بەسەردا هات،لە کاتیکدا لە باقی وڵاتانی عەرەبی شۆڕشەکان بە خەڵکی ناودەبردرا،سەرهەڵدانی خەلکی سوریە وەک پیلانێکی ئیستکبارو  سەهیۆنیزم هاتە بەرچاومان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com