تەرتەشی ئیسرائیل دەڵێ ئێران خەریکە عەمەلیاتی سەربازی لە بەرزاییەکانی گوڵان رێکدەخات.بەرپرسانی ئیسرائیلی رۆژی رابردووە گرتەیەکی ڤیدئۆییان بڵاو کردەوە کە دیمەنی بۆمبارانی چوار کەس پیشان دەدات کە لەهەوڵدا بوونە نفووز بکەنە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئیسرائیل.
فەرماندەیەکی ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێ:ئێران لەم ئۆپێراسیۆنانە و چەندین عەمەلیاتی دیکە هەوڵی داوە کە نفووز بکاتە ئەم ناوچانە.دەشڵێ:مەوادی تەقینەوە لە لایەن حیزبوڵای لوبنانەوە دابین کراوە وقەرار وابووە لە رێی دوورەوە بتەقێندرێتەوە.لەم کردەوە سەربزایەدا ئێران دەستی باڵای هەبووە.
ئەم فەرماندەیەی ئیسرائیل لە درێژەدا دەڵێ: سەرجەم ئەو هێرشانەی کە لە دوو ساڵی رابردوودا لە ناوجەکانی باکووری ئیسرائیل و بەرزاییەکانی گوڵان ئەنجام دراوە،لە لایەن ئێرانەوە فەرماندەیی کراوە.
ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی سوریە،چەندین هیرشی کردۆتە سەر ئەم وڵاتە بە تایبەتی لە بەرزاییەکانی گوڵان.لە مانگی ژانویەی ساڵی رابردووش بە کۆپتەرێکی شەڕکەر هەلیکوتایە سەر هێزیکی حیزبولای لوبنان کە تیایدا فەرماندەیەکی سوپای پاسدارن کوژراو.سوپای پاسداران ویڕای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە کە ئەم فەرماندەی سوپا بۆ یارمەتیدان بە خەڵکی سوریە چووتە ئەو ناوچەیە.