ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی نیجێریا بڵاوی کردوەتە کە ئەبوبەکر شیکائۆسەرکردەوی گرووپی بوکو حەرام بە بڵاو کردنەوەی شریتێکی دەنگ رادەگەیەنێ کە هێشتا بە زیندووی ماوەتەوە و هەواڵی کوژرانی خۆیشی بە درۆ دەخاتەوە.
رێبەری گرووپی تەکفیری بوکو حەرام لەم شریتە ،ئیدەعای سەرۆکۆماری چاد وەدرۆ دەخاتەوە کە گوتبوی رێبەری بوکو حەرام کوژراوە،هەر وەها دەڵێ :ئێستاش سەرکردەی ئەم گروپەم و سەرۆکۆماری چادی بە ترسنۆک دەزانم.
ئەبوبەکردشێکائۆ،کە ماوەیەک لەمەوبەر لە گەڵ داعش بەیعەتی کردبوو لەم شریتە سەوتیە هەموو ئەو پروپاگاندایانە وە درۆ دەخاتەوە کە لە لایەن میدیاکانی جیهانەوە بڵاو کراونەوە.
سەرۆکۆماری چاد کە وڵاتەکەی وێڕای نیجریا وکامیرۆن لە بەرەی دژ بە گروپی بوکو حەرام لە شەڕدان،١٢ی ئاگۆست هەواڵی مەرگی شیکائۆی راگەیاندبوو و وتبووی کە تا کۆتایی ساڵ تەمەنی ئەم گرووپە بەسەر دەچێ.هەروەها باسی لە جێگرەوەیەک بۆ شێکائۆ کردبوو و توبووی کە محەمەد داود سەرکردایەتی ئەم گرووپەی لە ئەستۆ گرتووە.