نوچه‌نێت-په‌یمانگای واشنتن
دیپلۆماتكاری ناسراوی ئه‌مریكی و باڵێۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق جێمس جێفری ده‌ڵێت نابێت گرفته‌كانی نێو به‌غدا و هه‌ولێر وابكه‌ن سه‌رنج له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش هه‌ڵبگیرێ و له لیستی كاره له‌پێشینه‌كان بسرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئارامیی هه‌ولێر و به‌غدا پارێزراوبن.
جێفری له‌باره‌ی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دای به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌بێته‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ لاوازبوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌ڕاندۆته‌وه كه وه‌كوو جاران ناتوانێت دووبه‌دوو له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتن بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
جێفری ده‌ڵێت گرفتی به‌رده‌م بارزانی ئه‌وه‌یه تاوه‌كوو ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری تایبه‌ت به‌خۆی نییه. تاكه ده‌ستووری نێو عێراق ده‌ستووره په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی 2005 ی به‌غدایه، هه‌مان ئه‌و ده‌ستووره‌ش رێگه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستان داوه كه له 1991 ه‌وه تا 2005 چه‌سپابوون.
دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كه كه پێشوتر بریكاری راوێرژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا بووه ده‌ڵێت به‌پێی رێككه‌وتنی پێشوو بارزانی له 20ی ئابدا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واوده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و پێی باشه بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ك بارزانی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراوانی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی له‌وه‌وه نزیكن ده‌ڵێن كه‌س ناتوانێ وه‌ك ئه‌و له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا كوردستان بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام، چونكه كوردستان له شه‌ڕی داعشدایه و ئاواره‌یه‌كی زۆر روویان لێكردووه و قه‌یرانی دارایی‌ش سه‌ریهه‌ڵداوه.
جێفری ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا رێكه‌وتن به‌دینه‌هاتووه بۆ دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بارزانی، لاوازبوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
ئه‌و ده‌ڵێت بارزانی له‌چاو عه‌بادیدا پێگه‌یه‌كی به‌هێزتری سه‌ربازیی و دارایی و جه‌ماوه‌ریی هه‌یه و به‌وه‌ش له ململانێی پارله‌مانیدا چانسی له عه‌بادی زیاتره، به‌ڵام هێشتاش بارزانی دڵنیا نییه له‌وه‌ی ململانێكه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. عه‌بادی و بارزانی ده‌توانن پشتی یه‌كتربگرن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌میاندا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه سه‌ربازیی و نه‌وتی و ئیقلیمییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌مپه‌ر ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ر هاریكارییه‌كی له‌وجۆره.
به نیسبه‌ت ئه‌مریكایشه‌وه، جێفری ده‌ڵێت له به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه عه‌بادی بمێنێته‌وه و چاكسازییه‌كانیشی سه‌ربگرن. هه‌روه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه كوردستان به ئارامیی بمینێته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای وایه یاریده‌ی بارزانی بدات رێگایه‌ك ببینێته‌وه بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات بێئه‌وه‌ی په‌رله‌مان خه‌فه بكات. هه‌روه‌ك توركیا و ئێرانیش بۆ بارزانی هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه و فشار له به‌رپرسه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن كه پشتیوانیی مانه‌وه‌ی بارزانی بكه‌ن.