نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
جه‌بار مه‌عمووری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له دیاله رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌شداریی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن و خواستی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه رێگا له‌وه بگیرێ كورد نه‌وت بفرۆشێ.
مه‌عمووری وتویه‌تی به‌و پییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خه‌ڵكی عێراق، به‌شداری لانیكه‌م پێنج خۆپیشاندانیان كردووه و خواستی سه‌ره‌كیشیان رێگری بووه له “دزینی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن كورده‌كان”.
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌س و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ربڕیوه كه چاوپۆشی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خاو ده‌نێرێته بازاڕه جیهانییه‌كان و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌یفرۆشێت.