حوسێن شەریعەتمەداری،مودیرو نوێنەری ئایەتوڵا خامەنەیی لە رۆژنامەی کەیهان رایگەیاندووە کە رێبەری ئێران ئاگاداری”ئەنجامە کارەساتبارەکانی”رێکەوتنی ئەتۆمیە ودەشڵێ:بە جورئەتەوە دەکری بوترێ کە خامەنەیی بە هیچ شێوەیەک لە دەقی ئامادەکراوی ئەم رێکەوتنە رازی نییە.
شەریعەتمەداری لە سەروتاری دوێنێی رۆژنامەی کەیهان دەنووسێ:ئەگەر عەلی خامەنەیی لەم رێکەوتنە رازی دەبوو،پێویستی بە لێدوانی ناوبراوی لە نوێژی جێژنی رەمەزان نەدەکرد.جێیئاماژەیە کە عەلی خامەنەیی لەو کاتەدا رایگەیاندبوو :دەقی رێکەوتننامەکە لە هەر حاڵەتدا چ پەسەند بکرێ،چ نەکری ،ئیمە بەردەوام دەست لە ئوسوڵی ئینقلابیی خۆمان هەڵناگرین.
تێبینی ئەوە دەکرێ کە شەریعەتمەداری بەم نووسینەی خۆی دەیەوێ ئەو پەیامە بگەیەنێ کە رێبەری ئێران لە گەڵ ئەم رێکەوتنەدا نییە،ناوبراو هەروەها خوازیاری رەت کردنەوەی ئەم رێکەوتنە بووە.