زۆهرە تەبیب زادە،نوێنەری پەرلەمانی ئێران کە لە کۆبوونەوەی ئێعترازیی دژبەرانی رێکەوتننامەی ئەتۆمی ئامادە بوو، دەڵێ:دێر بە دێری رێکەوتننامەی ئەتۆمی ئاماژەن بە تێپەراندنی ئەو هیڵە سوورەی کە لە لایەن رێبەری ئێرانەوە دیاری کراون.
ئەم نوێنەرەی ئێران خوازیاری ئەوە بووە کە دەوڵەت بە زووترین کات،لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکدا دەقی رێکەوتننامەکە بۆ پەسەند کردن بدات بە پەرلەمان.بە دەیان کەس لە پەرلەمانتارانی پشتگیرییان لەم داوا کردووە.
هاوکات دەیان کەس لە رەخنەگرانی ریکەوتنی ئەتۆمی لە بەرامبەر پەرلەمانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەی نارەزاییان پیکهێناوە و داواکارن کە “پەرلەمانی بە غیرەتی”ئێران هەڵسەنگاندنێک بۆ ریکەوتننامەکە بکات.
لە دەستپێکی راگەیاندنی رێکەوتنی ئەتۆمیەوە،راوبۆچوونی جیاواز و دژبەیەک هەیە سەبارەت بە رۆڵی پەرلەمان و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بۆ هەلسەنگاندن و ئەئییدی رێکەوتننامەکە.
عەلی خامەنەیی تا وەکوو ئیستا بە سێوەی ئاشکرا و جیدی هیچ هەڵویستێکی لەم بارەوە نەبووە و تەنها خوازیاری ئەوە بووە کە لە کەناڵی یاساییەوە ئەم رێکەوتننامەیە پەسەند بکرێ.