بە پێی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر،عەلی ئەکبەر ویلایەتی،راوێژکاری باڵسی کاروباری نێودەوڵەتی عەلی خامەنەیی لە لێدوانێکدا گوتویەتی:ئەرکی سەرەکی مێحوەری”مقاومت” پێشگرتنە بە نفوووزی ئەمریکا لە ناوچەکە.ناوبراو گوتووشیەتی کە ئێران لە دوای رێکەوتنی ئەتۆمی،توانا و هێزێکی فراوانتری هەیە بۆ پشتگیری و پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانی لە ئاستی ناوچەکەدا.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی هەروەها دەڵێ:مێحوەری مقاومەت لە ناوچەکە سەرباری پیلانگێڕی هەندیک لە وڵاتان،رۆژ بە رۆژ بە هێزتر دەبێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران ، گرووپەکانی حیزبوڵا وحەماس و تێکڕای گرووپە فەلەستینیەکانی دژبەری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وهەروەها حکومەتی سوریە وەک”بەرەی مقاومەت”ناودەبات.