دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك بڵاو دەکاتەوە

0

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ كردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێك لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان ىڵاو دەکاتەوە و هۆشداری دەداتە لایەنەکان.

لە پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵدا هاتووە”بەداخەوە ئەمڕۆ ئێوارە لە بازگەی دێگەڵە رێگری لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری گۆڕان كراو نەهێڵرا بێنە ناوشاری هەولێر، وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارە بە پێویستی دەزانم هەموو لایەك ئاگاداربكەمەوە كە ئەم جۆرە كارانە خزمەت بە ناوبانگی كوردستان ناكا”.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە”بەداخەوە خەریكە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و جیاوازی لایەنەكان بەرەو ئاقارێكی خراپ لە ململانێمان دەبات”

 

دەقی راگەیێندراوەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ…

هاووڵاتیانی خۆشەویست…

بەداخەوە ئەمڕۆ ئێوارە لە بازگەی دێگەڵە رێگری لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری گۆڕان كراو نەهێڵرا بێنە ناوشاری هەولێر، وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارە بە پێویستی دەزانم هەموو لایەك ئاگاداربكەمەوە كە ئەم جۆرە كارانە خزمەت بە ناوبانگی كوردستان ناكا، لە كاتێكدا ئێستا گەلەكەمان وەك گەلێكی ئازادیخواز لە دنیادا ناسراوەو ئەم جۆرە بارگرژییانە كاریگەری خراپی لەسەر ناوبانگمان دەبێ.

ئەندام و لایەنگرانی حزبە كوردستانییەكان…

بەداخەوە خەریكە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و جیاوازی لایەنەكان بەرەو ئاقارێكی خراپ لە ململانێمان دەبات، كە ئەم جۆرە لە ململانێیە خزمەت بە هیچ كەس و لایەنێك ناكات و پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان نەرمی بنوێنن لە ئاست داخوازییەكانی یەكتر و بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان و ئایندەیان لەبەرچاوبێت.

نەفرەت لە شەڕی براكوژی.
بژی كورد، بژی كوردستان

دەرباز كۆسرەت رەسول
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ كردن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com