نوچەنێت
مەکتەبی سایسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بۆنەی ٦٩ ساڵەی دامەزراندنییەوە،پەیامێك ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
لە دەقی پەیامەکەدا یەکێتی داوا دەکات سازان بە چەمکە ڕاستەقینەکەی سەربگرێت و بکرێتە مانای لێك نزیك بوونەوەی هەموو لایەنەکان.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا هاتووە”له‌كاتێكدا یه‌كێتى پیرۆزبایى لێكردنتان به ئه‌ركى رێزگرتن له مێژوى پارتى و قوربانییه‌كانى له‌سه‌ر كوردایه‌تى و ده‌ستكه‌وته هاوبه‌شه به‌دیهاتووه‌كان له شۆڕش و دواى راپه‌ڕین ده‌زانێ، له‌هه‌مانكاتدا، داواكاره، سازان به چه‌مكه راسته‌قینه‌كه‌ى و جومگه مێژووییه‌كه‌ى، سه‌یر بكرێ و بكرێته بنه‌ماى نزیكبونه‌وه‌ى سیاسى هه‌موو لایه‌كمان”
هەر لەو پەیامەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت” ئومێده‌واریشه، تێپه‌ڕینى ئه‌م یاده، له‌م بارودۆخه‌دا، كه ناوچه‌كه‌و عێراق و كوردستان، به‌تایبه‌تى شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و گه‌له‌كه‌مان، تێده‌په‌ڕێ، یادێكى هانده‌رى پێكه‌وه خه‌باتى هاوبه‌شمان بێ بۆ به‌زاندنى داعشه‌كان و، راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان، له‌عێراق و ناوچه‌كه و له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكى چاوه‌ڕوانكراو، یان چاوه‌ڕواننه‌كراو دا”.
….
ده‌قی بروسكه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.
جه‌نابى سه‌رۆكى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان
به‌رێزان:
ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى
سڵاوێكى گه‌رم
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، خۆشحاڵه به‌بۆنه‌ى (69) هه‌مین یادى دامه‌زراندنى پارتى تێكۆشه‌ره‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆى‌و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانى یه‌كێتیتان پێشكه‌ش بكات. ئومێده‌واریشه، تێپه‌ڕینى ئه‌م یاده، له‌م بارودۆخه‌دا، كه ناوچه‌كه‌و عێراق و كوردستان، به‌تایبه‌تى شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و گه‌له‌كه‌مان، تێده‌په‌ڕێ، یادێكى هانده‌رى پێكه‌وه خه‌باتى هاوبه‌شمان بێ بۆ به‌زاندنى داعشه‌كان و، راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان، له‌عێراق و ناوچه‌كه و له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكى چاوه‌ڕوانكراو، یان چاوه‌ڕواننه‌كراو دا.
له‌كاتێكدا یه‌كێتى پیرۆزبایى لێكردنتان به ئه‌ركى رێزگرتن له مێژوى پارتى و قوربانییه‌كانى له‌سه‌ر كوردایه‌تى و ده‌ستكه‌وته هاوبه‌شه به‌دیهاتووه‌كان له شۆڕش و دواى راپه‌ڕین ده‌زانێ، له‌هه‌مانكاتدا، داواكاره، سازان به چه‌مكه راسته‌قینه‌كه‌ى و جومگه مێژووییه‌كه‌ى، سه‌یر بكرێ و بكرێته بنه‌ماى نزیكبونه‌وه‌ى سیاسى هه‌موو لایه‌كمان، بۆ سه‌رخستنى ده‌ستوورێكى گه‌لپه‌سه‌ندى رێڕه‌وه سروشتى و یاساییه‌كانى په‌رله‌مان؛ بێگومان سازانى راسته‌قینه به‌دیبێنین، حیكمه‌تى سیاسى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌چه‌سپێنین، خوانه‌خواسته، له‌رووى سیاسییه‌وه نه‌سازێین، هانابردن بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و دوا بڕیارى راى گشتى، رێگاى دروستى دیموكراسییه.
جارێكى دیكه، یادى (69) ساڵه‌ى پارتى هاوپه‌یمان، پیرۆزبێ.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌زموونى دیموكراسى و خه‌باتى ده‌ستووریمان.
– رۆحى شه‌هیدان شاد بێ.
– هه‌ر سه‌ركه‌وتو بن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
15/8/2015