نوچەنێت
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەك سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ١٦ ی ئابەوە بڵاو کردەوە.
بارزانی لە پەیامەکەیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەی دەردەبڕێت و دەڵێت”سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست كه له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی ژیانی گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌و په‌ڕی خۆڕاگری و كوردپه‌روه‌ریتان نواندووه و ته‌حمولی سه‌ختی و ئاواره‌یی و ئێش و ئازارێكی زۆرتان كردووه”
هەر لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە”جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌وه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه پشت به خوای گه‌وره له كۆتاییدا ئیراده‌ی گه‌ل و ئاشتی و برایه‌تی و ڕاستگۆیی براوه ده‌بێت و هیچ پیلانێك سه‌ر ناگرێت كه یه‌كڕیزی و برایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكاته ئامانج”.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی مەسعودبارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە:…
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی شه‌ست و نۆهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی پارتی و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا سڵاو بۆ گیانی شه‌هیده نه‌مره‌كانمان ده‌نێرین كه به خوێنی خۆیان داری ئازادی و سه‌ربه‌رزیی گه‌لی كوردستانیان ژیاند و یادیان هه‌ر به‌رز و پیرۆز بێت. سڵاو بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه كه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا مێژوویان بۆ گه‌له‌كه‌یان تۆمار كرد و به خوێنی خۆیان ئه‌فسانه‌ی داعشیان شكاند و پارێزگاری له كوردستان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم پێزانینی خۆم بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ڕابگه‌یێنم و سوپاسی ڕۆحی نیشتیمانپه‌روه‌ری و ئازایه‌تییان بكه‌م كه له شه‌ڕی دژی داعشدا كوردستان یان نه‌مانیان به كرده‌وه پێشان دا و به ئاماده‌بوونیان له سه‌نگه‌ره‌كان و پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی گرینگ‌یان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بینی.
.
سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست كه له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی ژیانی گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌و په‌ڕی خۆڕاگری و كوردپه‌روه‌ریتان نواندووه و ته‌حمولی سه‌ختی و ئاواره‌یی و ئێش و ئازارێكی زۆرتان كردووه. گیانفیدایی بۆ پاراستنی كوردستان و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ئامانجه گرانبه‌هایانه‌ن كه پارتی له‌پێناویدا دامه‌زراوه و، به دڵنیاییشه‌وه له ئێستا و داهاتوودا پارتیی دیموكراتی كوردستان وه‌ك ئامرازێكی به‌هێز بۆ گه‌ییشتنی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌و ئامانجانه ده‌مێنێته‌وه و پارێزه‌ری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی له به‌دیهێنانیان گیڕاوه.
.
له یادی شازده‌ی ئابدا به‌ڵێن له‌گه‌ڵ شه‌هیده‌كانمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیی دیموكراتی كوردستان پارێزه‌ری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان ده‌بێت و دژی هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌وه‌ستێته‌وه كه بیه‌وێت لێكترازان و دوژمنایه‌تی له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌لی كوردستان دروست بكات. پارتی هه‌موو توانای خۆی بۆ ئاشتی و پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و فره‌لایه‌نیی سیاسی و سه‌روه‌ریی یاسا ته‌رخان ده‌كات و ئامانجی سه‌ره‌كیشی سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزتربوونی گه‌لی كوردستان ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی دواجار هه‌موو لایه‌كمان له ئاشتیدا بژیین و گه‌له‌كه‌مان ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ری هه‌بێت. هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیی كوردستان بڕوای به ئاشتی و فره‌لایه‌نی و پێكه‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان هه‌بێت برا و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌ری ئێمه‌یه و ده‌ستی دۆستایه‌تی و برایه‌تی بۆ درێژ ده‌كه‌ین.
.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسیی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌وه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه پشت به خوای گه‌وره له كۆتاییدا ئیراده‌ی گه‌ل و ئاشتی و برایه‌تی و ڕاستگۆیی براوه ده‌بێت و هیچ پیلانێك سه‌ر ناگرێت كه یه‌كڕیزی و برایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكاته ئامانج.
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
15ـی 8ـی 2015