موچەی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی بڕیار بوو لە نێوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت ،بەڵام بەهۆی دوا کەوتنی گۆڕینی پارەی نەوتی فرۆشراو بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتتتەی داهاتوو موچە دابەش بکرێت.

دکتۆر عیزەدین سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پاڕلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری دواکەوتنی موچەی ئاشکراکرد،هۆکاری سەرەکی دواکەوتنەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە تا ئێستا پارەی نەوتی فرۆشراو کە دۆلارە نەکراوە بە پارەی عێراقە.

دکتۆر عیزەدین ئەو دەنگۆیانەی ڕەدد کردەوە کە باس لەوە دەکەن هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران بەهۆی تەقینەوەی بۆڕی نەوت و نە پەیوەندی بە دۆڕاندنی داوای یاساییەوە هەیە کە هەندێك کەس و لایەن و دەستگای ڕاگەیاندن ئیدیعای بۆ دەکەن.

هەروەها ئەوەشی دووپاتکردەوە کە تا ئێستا داوا یاساییەکەی دانەغاز کۆتایی نەهاتووە و تا ئێستاش لە دادگایەو لە ئەگەری دۆراندنی ئەو داوایە حکومەتی هەرێم دوو ملیار دۆلار دەدۆڕێنێت و ئەو پارەیەش بڕەکەی زۆرە و بە یەك چار ناتوانرێت بدرێت.

بە پێێ زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکانیش لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەش کردنی موچەی مانگی حوزەیرانی موچەخۆران و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com